“فێستیڤاڵی کولتووری” ساڵانەی پەیمانگەی گەشە بەڕێوەچوو.

رۆژی ٢٠٢٣/٣/٩ هاوكات بەبۆنەی رۆژی جلی كوردی بە ئامادەبوونی

قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، نوێنەری كونسوڵخانەی ئەمریكا، چەندین كەسایەتی دیاری شاری هەولێر و بەرپرسی حزبی و حكومی و ئەندازیار (شاخەوان تەلعەت) سەرۆكی دامەزراوەی گەشە بۆ پەروەردە و خوێندن و چەندین پەرلەمانتار و كەسایەتی دیاری، بە دروشمی “نەورۆز، ئازادی و گەشانەوەی كوردستان” پەیمانگەی گەشەی ناحكومی فێستیڤاڵی کولتووری سازكرد.

ئەمەش لەپێناو بەرزڕاگرتن و پارێزگاریکردن لە کولتوور و کەلەپوور و شوناسی گەلەکەمان، هەروەها بۆ سەلماندنی بوون و کیانمان وەک گەلی کورد و بۆ زیندووهێشتنەوەی ئادگار و ئاکاری باوباپیرانمان لە یادگەی نەوەی نوێدا.

گەشتی زانستی قوتابیان

وەک پەیمانگەی گەشە بانگهێشت کراین لەلایەن کۆلێژی زانست – زانکۆی سەڵاحەدین بۆ فیستیڤاڵی ساڵانەی بەشە جیاوازەکانیان، خۆشبەختانە قوتابیانی پەیمانگەکەمان هەردوو ( بەشی نەوت و گاز ، (بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر ) ئاشنا بوون بە پڕۆژە جوان و ناوازەکانی هەموو بەشەکان بەگشتی و بەتایبەتی پرۆژەی بەشی زانستەکانی زەوی و نەوت لەگەڵ پرۆژەی بەشی زانستی کۆمپیوتەر و هەروەها قوتابیان ئاشنا کران بە بەشی زانستەکانی زەوی و نەوت لەلایان دکتۆر و مامۆستایانی ئەم بەشە.

یاداشتنامە


بەمەبەستی گرنگیدان بە قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەکەمان بۆ درێژە پێدان بە بواری خوێندن و بە دەست هێنانی بروانامەی بەکالۆریۆس و تەواو کردنی زانکۆ .
پەیمانگە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی نۆلیج واژوو کرد ، بەهیوای سوود گەیاندن بە قوتابیانی دەرچووی ساڵی خوێندنی (۲٠۲٤_۲٠۲٥)

ڕۆژی جلی نەتەوەیی

ڕۆژی جلی نەتەوەییمان پیرۆزبێت.

جلی کوردی ڕەمزی نەتەوەیەکی ئاشتی
خوازە.
رەمزی بەرخودانە.
شانازی نەتەوەیەکی ستەم دیدەیە.

٨ی مارس

ئێمە ئافرەتان بە هاوشانی پیاوان دەزانین، وەکو هاوکار لە شوێنی کاردا ڕۆڵی زۆر گرنگ و کاریگەر دەبینن.

لە پەیمانگەی گەشە میوانداری بەڕێز(سلیمان محسین طاهر)مان کرد، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ؛سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ بەشێوەیەکی گشتی و مافی ئافرەتان و ڕۆژی جیهانی (۸ی مارس)

چالاکی وەرزشی

ئەنجامدانی یاری کۆتایی نێوان قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی نەوت و قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر.

سیمیناری دکتۆر ئاراس برادۆستی

لەمیانەی کارو چالاکیەکانی پەیمانگەی گەشە، هەمیشە گرینگی و بایەخی تەواومان داوە بە تەندروستی قوتابیان، ئەمڕۆ سیمینارێکی بۆ کەسایەتی ناسراو زۆر بەرێز دکتۆر (ئاراس برادۆستی )ڕێکخست لە ژێر ناونیشانی “تەندروستی گشتی: گەنج و داهاتوو

وۆرک شۆپی نێوده‌وڵه‌تی!

‎ بەشداریکردن لە وۆرک شۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی بە ئامادەبوونی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان به‌ناونیشانی (بەڕێوەبردنی پاشماوەكان لە پیشەسازی نەوت و گاز: چارەسەری داهێنەرانە)کە تێیدا (مامۆستا محمد علی) لە بەشی نەوت وەک قسەکەر تێیدا بەشدار بوو وە چەندین چارەسەری خستە ڕوو هەروەها قوتابیان سوودمەند بوون لە زانیاریە نوێیەکانی سەردەمی ئێستای بواری نەوت و گاز.

کۆبوونەوەی ستافی پەیمانگە


کۆبوونەوەی ستافی پەیمانگە لەگەڵ بەڕێز مامۆستا (کارزان رشاد حمد ) بەرێوەبەری پەیمانگە ، تایبەت بە هەڵسەنگاندنی بەڕێوەچوونی کار و چالاکییەکانی پەیمانگە لە وەرزی یەکەم و پێدانی فیدباکی ستاف بۆ پەیمانگە لە وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی (۲٠۲٤_۲٠۲٥) .
هەنگاوەکانمان بۆ داهاتوویەکی گەشترە
لەگەڵ گەشە داهاتووی گەشتر بنیات بنێ

کۆبوونەوەی دایبابان

بە مەبەستی ئاگاداربوون لە لایەنی زانستی و پەروەردەیی قوتابیانمان لە بەشی( زانستی کۆمپیوتەر)، کۆبوونەوەی دایبابان ڕێکخرا، ئامادەبوونی خانەوادەی قوتابیان جێگای خۆشحاڵیمان بوو.

لەگەڵ گەشە داهاتوویەکی گەشتر بنیات بنێ