blank

دەربارەی پەیمانگەی گەشەی ناحکومی ؟

پەیمانگەیەکی پیشەییە کاردەکات بۆ ڕەخساندنی دەرفەت و پێدانی هێزی کار بۆ دەرچووانی، یەکێکە لە ناوەندە فێرکاریەکانی کۆمپانیای گەشە بۆ پەروەردە و خوێندن، کە کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە کوردستان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری پەروەردەیی بە کوالێتی بەرز.پەیمانگەی گەشەی ناحکومی کۆمەڵێک پرۆگرامی پەروەردەیی و فێرکاری پێنج ساڵە پێشکەش بە قوتابیان دەکات لە بوارەکانی نەوت، زانستی کۆمپیوتەر، کارگێڕی و ژمێریاری. کەسانی پەروەردکار بەڕێوەبەرایەتی دەکەن و مامۆستایانی ئاست بەرز پڕۆسەی فێرکاری بەرەوپێش دەبەن، دەرچووان بڕوانامەی دیپلۆم بەدەست دەهێنن و دەتوانن ببنە خاوەن پیشەیەکی سەرکەوتوو لە داهاتوودا.

بەهاکانمان

blank

دیدگا

پەیمانگەی گەشەی ناحکومی ببێتە پێشەنگ لە بواری پەروەردە و فێرکاری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە دابینکردنی کواڵیتی بەرزی فێرکردن و ڕاهێنان بۆ قوتابیان، تا ببنە نەوەیەکی زانستخواز و داهێنەر بۆ بەدیهێنانی داهاتوویەکی گەش.

blank

پەیام

دابینکردنی ژینگەیەكی پەروەردەیی بۆ فێربوونی قوتابیان تا گەشە بە توانستی زانیاری ئەكادیمی و تەكنەلۆژی بدەن، وە ئاراستەکردنیان بەرەو پسپۆری پیشەیی بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار.ئێمە لە کۆمپانیای گەشە بەو ئاراستانە كاردەكەین، باوەڕمان ھەیە كە پرۆسەی فێركاری پرۆسەیەكە دەبێت، داھێنانی تیادا بەھێز بكرێت و بیركردنەوەی سەربەست و دۆزینەوە و تاقیكردنەوە وەكو پرۆسە بەردەوامی ھەیە لەگەل ھەبوونی ژیان.

 
0
قوتابی
 
 
0
دەرچووان
 
 
0
مامۆستایان
 
blank

کتێبخانەی گەشە دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەی فێرکاری جۆراوجۆر، وەک کتێب، و گۆڤار بۆ خوێندکاران دابین دەکات. ناوەندێکە بۆ توێژینەوەی ئەکادیمی، و خوێندنی تاکەکەسی و هاوبەش. کۆمەڵەی کتێبخانەکە بە شێوەیەکی گشتی بەپێی بابەت و ئاستی خوێندنەوە ڕێکخراوە، ئەمەش ڕێگە بە خوێندکاران دەدات کەرەستەی پەیوەندیدار و گونجاو بۆ پێداویستیەکانیان بدۆزنەوە.

تاقیگەی کۆمپیوتەرەکەمان بە کۆمپیوتەری خێرا، و نوێترین ڤێرژن سۆفتوێر پێویست دابین کراوە ، هەروەها هێڵی ئینتەرنێتی خێرا هەیە کە ڕێگە بە خوێندکاران دەدات دەستیان بە سەرچاوە ئۆنلاینەکان بگات و پەیوەندی لەگەڵ خوێندکاران و مامۆستایانی دیکە لە سەرانسەری جیهاندا بکات. تاقیگە لەلایەن تەکنیکارانی ڕاهێنراو و بە ئەزموونەوە بەڕێوەدەبرێت کە دڵنیا دەبن لەوەی کە ئامێرەکان هەمیشە بە باشی کاردەکەن و خوێندکاران دەستیان بەو سەرچاوانەی کە پێویستیان پێیەتی.

blank
blank

بواری نەوت چەندین بابەتی تیۆری و پراکتیکی لەخۆدەگرێت کە پێویستیان بە تاقیگەی هاوچەرخ و تایبەت هەیە. پەیمانگەی گەشە پێشەنگە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەڕووی دابینکردنی تاقیگەی پێشکەوتوو بە ئامرازەکانی تاقیکردنەوە و شیکارییە جیاوازەکان، کە لەلایەن مامۆستا و سەرپەرشتیاری شارەزاوە بەڕێوەدەبرێت. قوتابیان پشکنینەکانی تاقیگە ئەنجام دەدەن بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونی پراکتیکی لە ڕێگای ئەم تاقیگانەی خوارەوە:

  • تاقیگەی هەڵکەندنی بیرە نەوتییەکان و شیکاری شلەمەنییەکان
  • تاقیگەی تایبەتمەندیەکانی نەوتی خاو
  • تاقیگەی جیۆلۆجی و جیۆفیزیکی نەوت
  • تاقیگەی کیمیای شیکاری و ئەندامی