سیمینارێك لەلایەن مامۆستا ( ابوبکر قادر مصطفى ) بەڕێوەبەری رێکخراوی خوێنەری کارا بە ناونیشانی “گرینگی خوێندنەوە” پێشکەشکرا

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 23.01.2023 بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەر و گشت ستافی پەیمانگە سیمینارێك لەلایەن مامۆستا ( ابوبکر قادر مصطفى ) بەڕێوەبەری رێکخراوی خوێنەری کارا بە ناونیشانی “گرینگی خوێندنەوە” پێشکەشکرا. لە کۆتایی سیمینارەکە سوپاس و پێزانینی پەیمانگە ئاراستەی بەڕێزیان کرا

بەڕێوەچوونی خولی تێنسی سەرمێزی پەیمانگە

پەیمانگەی گەشە ساڵانە پێشەنگ بووە لە بەڕێوەبردنی خولە وەرزشیەکان ، بۆ ئەمساڵیش خولی تێنسی سەرمێز لە نێوان قۆناغە جیاوازەکانی بەشەکانی پەیمانگەی گەشە بەڕێوە چوو

پێشكەشكردنی سیمینارێكی تایبەت لەلایەن بەرێز (ئاکام عمر علی ) راهێنەری نێودەوڵەتی پێشکەشکرا

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 18.01.2023 بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەر و گشت ستافی پەیمانگە سیمینارێك دەربارەی “هونەری گەیاندنی کاریگەر” لەلایەن بەرێز ( ئاکام عمر علی ) راهێنەری نێودەوڵەتی پێشکەشکرا. لە کۆتایی سیمینارەکە سوپاس و پێزانینی پەیمانگە ئاراستەی بەڕێزیان کرا

ئاهەنگی (یەكترناسینی قوتابییانی قوناغی یەکەم) و (کۆتایی هاتنی وەرزی یەکەم) بەڕێوەچوو.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/٢٢ بە ئامادەبوونی بەرێز (کارزان رشاد حمد) بەڕێوەبەری پەیمانگە و گشت ستافی كارگێری و مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگەی گەشەی ناحكومی بە بۆنەی (یەکتر ناسینی قوتابییانی قوناغی یەکەم) و (کۆتایی هاتنی وەرزی یەکەم) لەهەمان کاتدا بەڕز راگرتنی رۆژی ئاڵای كوردستان لە پەیمانگەکەمان ئاهەنگێکی تایبەت بەم بۆنەوەیەوە بەڕێوەچوو