ئەنجامدانی چالاکی فرۆشتنەوەی خواردن بەرامبەر کاری خێرخوازی

بە دروشمی “ژەمە خواردنەکەت یەکسانە بەکاری خێرخوازی” پەیمانگەی گەشەی ناحكومی بە هاوکاری قوتابیان و مامۆستایان دەستیان کرد بە ئەنجامدانی چالاکی فرۆشتنەوەی خواردن بەرامبەر کاری خێرخوازی . بۆ هاندانی قوتابیان لە چالاکییە هەمە جور وهەروەها هاوکاری کردنی کەسانی تر پێشەنگە بۆ گەشە بوون

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ زانکۆی ( صلاح الدین )بەشی پڕۆگرامسازی

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ زانکۆی ( صلاح الدین )بەشی پڕۆگرامسازی بە مەبەستی ئاشناکردنی قوتابیان بە ژینگەی کۆلێژ و بینینی تاقیگەکانیان.

سیمینارێك لەلایەن مامۆستا ( ابوبکر قادر مصطفى ) بەڕێوەبەری رێکخراوی خوێنەری کارا بە ناونیشانی “گرینگی خوێندنەوە” پێشکەشکرا

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 23.01.2023 بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەر و گشت ستافی پەیمانگە سیمینارێك لەلایەن مامۆستا ( ابوبکر قادر مصطفى ) بەڕێوەبەری رێکخراوی خوێنەری کارا بە ناونیشانی “گرینگی خوێندنەوە” پێشکەشکرا. لە کۆتایی سیمینارەکە سوپاس و پێزانینی پەیمانگە ئاراستەی بەڕێزیان کرا

بەڕێوەچوونی خولی تێنسی سەرمێزی پەیمانگە

پەیمانگەی گەشە ساڵانە پێشەنگ بووە لە بەڕێوەبردنی خولە وەرزشیەکان ، بۆ ئەمساڵیش خولی تێنسی سەرمێز لە نێوان قۆناغە جیاوازەکانی بەشەکانی پەیمانگەی گەشە بەڕێوە چوو

پێشكەشكردنی سیمینارێكی تایبەت لەلایەن بەرێز (ئاکام عمر علی ) راهێنەری نێودەوڵەتی پێشکەشکرا

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 18.01.2023 بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەر و گشت ستافی پەیمانگە سیمینارێك دەربارەی “هونەری گەیاندنی کاریگەر” لەلایەن بەرێز ( ئاکام عمر علی ) راهێنەری نێودەوڵەتی پێشکەشکرا. لە کۆتایی سیمینارەکە سوپاس و پێزانینی پەیمانگە ئاراستەی بەڕێزیان کرا