التوعية الطلاب

بە مەبەستی پێدانی هۆشیاری و دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی جگەرەکێشان, بەشی کۆمپیوتەر چاڵاکییەکی ڕێکخست بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەیمانگە و مامۆستایان و قوتابیان، بانگێشتکردنی دکتۆرى پسپۆڕ(د.بێستون مصطفى) بۆ پێدانی زانیاری و پێشکەشکردنی سمینارێک سەبارەت بە زیانەکانی جگەرەکێشان بۆ قوتابییان .

سیمینارێك لەلایەن مامۆستا ( ابوبکر قادر مصطفى ) بەڕێوەبەری رێکخراوی خوێنەری کارا بە ناونیشانی “گرینگی خوێندنەوە” پێشکەشکرا

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 23.01.2023 بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەر و گشت ستافی پەیمانگە سیمینارێك لەلایەن مامۆستا ( ابوبکر قادر مصطفى ) بەڕێوەبەری رێکخراوی خوێنەری کارا بە ناونیشانی “گرینگی خوێندنەوە” پێشکەشکرا. لە کۆتایی سیمینارەکە سوپاس و پێزانینی پەیمانگە ئاراستەی بەڕێزیان کرا

پێشكەشكردنی سیمینارێكی تایبەت لەلایەن بەرێز (ئاکام عمر علی ) راهێنەری نێودەوڵەتی پێشکەشکرا

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 18.01.2023 بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەر و گشت ستافی پەیمانگە سیمینارێك دەربارەی “هونەری گەیاندنی کاریگەر” لەلایەن بەرێز ( ئاکام عمر علی ) راهێنەری نێودەوڵەتی پێشکەشکرا. لە کۆتایی سیمینارەکە سوپاس و پێزانینی پەیمانگە ئاراستەی بەڕێزیان کرا