گەشتی زانستی قوتابیان

وەک پەیمانگەی گەشە بانگهێشت کراین لەلایەن کۆلێژی زانست – زانکۆی سەڵاحەدین بۆ فیستیڤاڵی ساڵانەی بەشە جیاوازەکانیان، خۆشبەختانە قوتابیانی پەیمانگەکەمان هەردوو ( بەشی نەوت و گاز ، (بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر ) ئاشنا بوون بە پڕۆژە جوان و ناوازەکانی هەموو بەشەکان بەگشتی و بەتایبەتی پرۆژەی بەشی زانستەکانی زەوی و نەوت لەگەڵ پرۆژەی بەشی زانستی کۆمپیوتەر و هەروەها قوتابیان ئاشنا کران بە بەشی زانستەکانی زەوی و نەوت لەلایان دکتۆر و مامۆستایانی ئەم بەشە.

چالاکی وەرزشی

ئەنجامدانی یاری کۆتایی نێوان قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی نەوت و قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر.

وۆرک شۆپی نێوده‌وڵه‌تی!

‎ بەشداریکردن لە وۆرک شۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی بە ئامادەبوونی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان به‌ناونیشانی (بەڕێوەبردنی پاشماوەكان لە پیشەسازی نەوت و گاز: چارەسەری داهێنەرانە)کە تێیدا (مامۆستا محمد علی) لە بەشی نەوت وەک قسەکەر تێیدا بەشدار بوو وە چەندین چارەسەری خستە ڕوو هەروەها قوتابیان سوودمەند بوون لە زانیاریە نوێیەکانی سەردەمی ئێستای بواری نەوت و گاز.

دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی

بەشداریکردنی مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگە لە سیمیناری (دکتۆر ئاراس برادۆستی ) لە ژێر ناونیشانی تەندروستی گشتی بە هاوکاری ڕێکخراوی
(Dr.Aras Community )

‎سەردانیکردنی قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی بەشی نەوت لە گەشتێکی زانستیدا بۆ ئۆراسیا دریلینگ كۆمپەنی

‎سەردانیکردنی قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی بەشی نەوت لە گەشتێکی زانستیدا بۆ

Eurasia Drilling Company (EDC Romfor Ltd)

‎كە كار دەكەن لە بواری هەڵكەندن لە كوردستان و عێراق‎کە تێیدا قوتابییان لە نزیكەوە ئاشنا کران بە هەموو ئەو ئامێر و پێویستیانەی كە بەكاردێن لە پڕۆسەی بیر لێدانێكی سەركەوتوو

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ (وێستگەی گازی کارەبایی)ی هەولێر

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ (وێستگەی گازی کارەبایی)ی هەولێر، بە مەبەستی پیشاندانی سیستەمی کۆنتڕۆڵکردنی وێستگەکەو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیان.

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ (پەیمانگەی تەکنیکی هەولێر)

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ (پەیمانگەی تەکنیکی هەولێر)، بە مەبەستی ئاشناکردنی قوتابیان بە لایەنی نێتوۆرک و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستییان

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ زانکۆی ( صلاح الدین ـ کۆلێژی زانست )بەشی کۆمپیوتەر

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ زانکۆی ( صلاح الدین ـ کۆلێژی زانست )بەشی کۆمپیوتەر بە مەبەستی ئاشناکردنی قوتابیان بە لایەنی نێتۆرک و بینینی تاقیگەکانیان.

گەشتی زانستی قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی کارگێڕی کار و ژمێریاری پەیمانگەی گەشە بۆ ( بانکی ناوەندی هەرێم )

گەشتی زانستی قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی کارگێڕی کار و ژمێریاری پەیمانگەی گەشە بۆ ( بانکی ناوەندی هەرێم ) بە مەبەستی زیاتر ئاشنا کردنی قوتابیان بە تۆمارکردنی داتاکان و زانیاری لە بواری بانک و ژمێریاری تاوەکو ئاشنای وانە زانستیەکان بن لەلایەنی پراکتیکی

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ زانکۆی ( صلاح الدین )بەشی پڕۆگرامسازی

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ زانکۆی ( صلاح الدین )بەشی پڕۆگرامسازی بە مەبەستی ئاشناکردنی قوتابیان بە ژینگەی کۆلێژ و بینینی تاقیگەکانیان.