گەشتی زانستی قوتابیان

وەک پەیمانگەی گەشە بانگهێشت کراین لەلایەن کۆلێژی زانست – زانکۆی سەڵاحەدین بۆ فیستیڤاڵی ساڵانەی بەشە جیاوازەکانیان، خۆشبەختانە قوتابیانی پەیمانگەکەمان هەردوو ( بەشی نەوت و گاز ، (بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر ) ئاشنا بوون بە پڕۆژە جوان و ناوازەکانی هەموو بەشەکان بەگشتی و بەتایبەتی پرۆژەی بەشی زانستەکانی زەوی و نەوت لەگەڵ پرۆژەی بەشی زانستی کۆمپیوتەر و هەروەها قوتابیان ئاشنا کران بە بەشی زانستەکانی زەوی و نەوت لەلایان دکتۆر و مامۆستایانی ئەم بەشە.

وۆرک شۆپی نێوده‌وڵه‌تی!

‎ بەشداریکردن لە وۆرک شۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی بە ئامادەبوونی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان به‌ناونیشانی (بەڕێوەبردنی پاشماوەكان لە پیشەسازی نەوت و گاز: چارەسەری داهێنەرانە)کە تێیدا (مامۆستا محمد علی) لە بەشی نەوت وەک قسەکەر تێیدا بەشدار بوو وە چەندین چارەسەری خستە ڕوو هەروەها قوتابیان سوودمەند بوون لە زانیاریە نوێیەکانی سەردەمی ئێستای بواری نەوت و گاز.

فیستیڤاڵی زانستی ساڵانەی پەیمانگەی گەشە

رۆژی پێنجشەممە 2023/3/2 بەئامادەبوونی چەندین بەرپرس و كەسایەتی حكومی و وەزارەتی پەروەردە و كونسولی گشتیی هیندستان له‌ هەولێر و ئەندازیار (شاخەوان تەلعەت) سەرۆكی دامەزراوەی گەشە بۆ پەروەردە و خوێندن و (كارزان رشاد حمد) بەڕێوەبەری پەیمانگە، چەندین كەناڵ و دەزگای راگەیاندن بە مەبەستی زیاتر دەرخستنی توانا و بەهرەی قوتابییان و گرنگیدان بە بیرۆكە و پڕۆژەی قوتابییانی پەیمانگەکەمان بۆ سەرجەم بەشەكانی پەیمانگە وەك کولتوورێکی ساڵانە فیستیڤاڵی ساڵانەی زانستیی بەڕێوەچوو.

لەم فێستیڤاڵەدا کۆمەڵێک پڕۆژەی جوان و ناوازە قوتابییانی بەشەكانـــــــــــی (زانستەكانی كۆمپیوتەر-نەوت-كارگێری كار و ژمێریاری) پێشكەشكران، ئەم پرۆژانەش لە ئێستا و لە داھاتووشدا سوودی زۆریان لە پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیا و بوارەكانی دیكەی لە کەرتی تایبەت و لە کەرتی گشتیدا دەبێت .

‎سەردانیکردنی قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی بەشی نەوت لە گەشتێکی زانستیدا بۆ ئۆراسیا دریلینگ كۆمپەنی

‎سەردانیکردنی قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی بەشی نەوت لە گەشتێکی زانستیدا بۆ

Eurasia Drilling Company (EDC Romfor Ltd)

‎كە كار دەكەن لە بواری هەڵكەندن لە كوردستان و عێراق‎کە تێیدا قوتابییان لە نزیكەوە ئاشنا کران بە هەموو ئەو ئامێر و پێویستیانەی كە بەكاردێن لە پڕۆسەی بیر لێدانێكی سەركەوتوو