فیستیڤاڵی زانستی ساڵانەی پەیمانگەی گەشە

رۆژی پێنجشەممە 2023/3/2 بەئامادەبوونی چەندین بەرپرس و كەسایەتی حكومی و وەزارەتی پەروەردە و كونسولی گشتیی هیندستان له‌ هەولێر و ئەندازیار (شاخەوان تەلعەت) سەرۆكی دامەزراوەی گەشە بۆ پەروەردە و خوێندن و (كارزان رشاد حمد) بەڕێوەبەری پەیمانگە، چەندین كەناڵ و دەزگای راگەیاندن بە مەبەستی زیاتر دەرخستنی توانا و بەهرەی قوتابییان و گرنگیدان بە بیرۆكە و پڕۆژەی قوتابییانی پەیمانگەکەمان بۆ سەرجەم بەشەكانی پەیمانگە وەك کولتوورێکی ساڵانە فیستیڤاڵی ساڵانەی زانستیی بەڕێوەچوو.

لەم فێستیڤاڵەدا کۆمەڵێک پڕۆژەی جوان و ناوازە قوتابییانی بەشەكانـــــــــــی (زانستەكانی كۆمپیوتەر-نەوت-كارگێری كار و ژمێریاری) پێشكەشكران، ئەم پرۆژانەش لە ئێستا و لە داھاتووشدا سوودی زۆریان لە پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیا و بوارەكانی دیكەی لە کەرتی تایبەت و لە کەرتی گشتیدا دەبێت .

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ (وێستگەی گازی کارەبایی)ی هەولێر

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ (وێستگەی گازی کارەبایی)ی هەولێر، بە مەبەستی پیشاندانی سیستەمی کۆنتڕۆڵکردنی وێستگەکەو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیان.

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ (پەیمانگەی تەکنیکی هەولێر)

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ (پەیمانگەی تەکنیکی هەولێر)، بە مەبەستی ئاشناکردنی قوتابیان بە لایەنی نێتوۆرک و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستییان

التوعية الطلاب

بە مەبەستی پێدانی هۆشیاری و دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی جگەرەکێشان, بەشی کۆمپیوتەر چاڵاکییەکی ڕێکخست بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەیمانگە و مامۆستایان و قوتابیان، بانگێشتکردنی دکتۆرى پسپۆڕ(د.بێستون مصطفى) بۆ پێدانی زانیاری و پێشکەشکردنی سمینارێک سەبارەت بە زیانەکانی جگەرەکێشان بۆ قوتابییان .

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ زانکۆی ( صلاح الدین ـ کۆلێژی زانست )بەشی کۆمپیوتەر

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ زانکۆی ( صلاح الدین ـ کۆلێژی زانست )بەشی کۆمپیوتەر بە مەبەستی ئاشناکردنی قوتابیان بە لایەنی نێتۆرک و بینینی تاقیگەکانیان.

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ زانکۆی ( صلاح الدین )بەشی پڕۆگرامسازی

ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ زانکۆی ( صلاح الدین )بەشی پڕۆگرامسازی بە مەبەستی ئاشناکردنی قوتابیان بە ژینگەی کۆلێژ و بینینی تاقیگەکانیان.