کارگێڕی کار و ژمێریاری

پرۆگرامی دیپلۆمی پێنج ساڵە خوێندنێکی ئاست بەرز پێشکەش بە قوتابیان دەکات و دەرچووان ئامادە دەکات بۆ بەدەستهێنانی پیشەی گونجاو لە بواری کارگێڕی و ژمێریاری. قوتابیان پەرە بە کارامەیی پێویست دەدەن بۆ ئامادەکردن و شیکردنەوەی ڕاپۆرتە داراییەکانی کۆمپانیا گشتی و تایبەتەکان، لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدەن لەسەر بنەمای زانیاری بازرگانی پەیوەست بە بازاڕکردن و بەڕێوەبردنی مەترسی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی.
دەرچووانی بەشەکەمان شارەزایی تەواو پەیدادەکەن لە بوارەکانی ژمێریاری، ئابووری، دارایی، ئامار، وردبینی، باج، یاسای بازرگانی، سەرچاوە مرۆییەکان و بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان. لە ساڵانی چوارەم و پێنجەمی خوێندندا پرۆگرامی پەروەردەیی زیاتر تایبەتمەند دەبێت و قوتابیان دەتوانن بواری پسپۆڕیی خۆیان هەڵبژێرن لە بواری کارگێڕی یان ژمێریاری.

دید

بەشەکەمان ببێتە بەناوبانگترین بەشی کارگێڕی و ژمێریاری لە هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی دەرچووانی لێهاتوو و شارەزا وە ئامادەکردنیان بۆ پیشەی بەرهەمدار لە کەرتە گشتی و تایبەتەکاندا.

پەیام

دابینکردنی خوێندنی کوالیتی بەرز لە بواری کارگێڕی و ژمێریاری کە چەندین شێواز و لێهاتوویی و ئەزموونی کاریگەر لەخۆدەگرێت، لە پێناو پەروەردەکردنی قوتابیان و بەکارهێنانی توانا زانستییەکانیان بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە.

دەرەنجامەکانی فێربوون

  • قوتابیان زانیاری پێویست پەیدادەکەن لە بوارەکانی کارگێڕی و پرۆسەی ژمێریاری و بنەماکانی بەڕێوەبردنی دارایی بازرگانی .
  • قوتابیان شارەزایی تەواو وەردەگرن لەسەر یاساکانی ژمێریاری و ڕاپۆرتە داراییەکان و پێکهاتە جیاکانی داهات.
  • فێربوونی قوتابیان بە زانستی کۆمپیوتەر و کارامەیی تەکنیکی و بەرنامەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری (IT).
  • ئاشنابوونی قوتابیان بە کاریگەرەکانی داهێنانی تەکنەلۆژی لەسەر بارە کۆمەڵایەتیەکان لە ڕووی کێشە کەسی و ئابوورییەکانەوە.