پەیمانگەی گەشەی ناحکومی

پەیمانگەیەکی پیشەییە کاردەکات بۆ ڕەخساندنی دەرفەت و پێدانی هێزی کار بۆ دەرچووانی، یەکێکە لە ناوەندە فێرکاریەکانی کۆمپانیای گەشە بۆ پەروەردە و خوێندن، کە کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە کوردستان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری پەروەردەیی بە کوالێتی بەرز.
پەیمانگەی گەشەی ناحکومی کۆمەڵێک پرۆگرامی پەروەردەیی و فێرکاری پێنج ساڵە پێشکەش بە قوتابیان دەکات لە بوارەکانی نەوت، زانستی کۆمپیوتەر، کارگێڕی و ژمێریاری. کەسانی پەروەردکار بەڕێوەبەرایەتی دەکەن و مامۆستایانی ئاست بەرز پڕۆسەی فێرکاری بەرەوپێش دەبەن، دەرچووان بڕوانامەی دیپلۆم بەدەست دەهێنن و دەتوانن ببنە خاوەن پیشەیەکی سەرکەوتوو لە داهاتوودا. پەیمانگەکەمان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٢٠١٤ بە بەردەوام پێشەنگ بووە لە هەڵسەنگاندنەکانی ساڵانەی وەزارەتی پەروەردە لەسەر ئاستی گشت پەیمانگەکانی کوردستان.
پەیمانگەی گەشە گرنگی دەدات بە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گەشەپێدانی توانا و بەهرە فراوانەکانی گشت قوتابیان بە درێژایی پرۆسەی فێربوونیان بە پشت بەستن بە تەکنەلۆژیا و زانستی مۆدێرن. پرۆگرامە پەروەردەییەکانمان جەخت لەسەر پەرەپێدانی متمانە و دەستپێشخەری و سەربەخۆیی و کارامەیی قوتابیان دەکەنەوە، بۆ ئەوەی بەشدارییەکی ئەرێنی بکەن لە کۆمەڵگەدا و بتوانن هەلی كار بەدەستبهێنن بەپێی پێداویستیەكانی بازاری كار.