Skip to cدرtent

هه‌لی كار له‌ پەیمانگەی گەشەی ناحکومی

 پەیمانگەی گەشە پەیمانگەیەکی ناحکومی سەر بە وەزارەتی پەروەردەیە و سێ بەشی پسپۆری هەیە كۆمپیوته‌ر، نه‌وت،  كارگێڕی و ژمێریاری خوێندن لەم پەیمانگەیە پێنچ ساڵە و بە زمانی ئینگلیزییە. لە ئێستادا بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٢- ٢٠٢٣) چەندین هه‌لی کاری نوێ بۆ مامۆستایان و پسپۆران ڕاده‌گه‌یەنێت له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه:
1-بەشی كۆمپیوته‌ر بۆ ‌پسپۆڕی:
– بوارەکانی پەیوەست بە زانستی کۆمپیوتەر و ئایتی

2-به‌شی نەوت بۆ پسپۆڕییەکانی‌:
-ئه‌ندازیاری نه‌وت
-جیۆلۆجی
-کیمیا

3-به‌شی كارگێڕی و ژمێریاری بۆ پسپۆڕییەکانی‌:
-كارگێڕی
-ژمێریاری
-دارایی و بانک
-ئامار
-ئابووری
-بە بازارکردن

4-مامۆستا بۆ پسپۆڕییەکانی تر‌:
-زمانی کوردی
-زمانی عەرەبی
-زمانی ئینگلیزی
-بیرکاری
-فیزیا

مه‌رجه‌كانی پێشکەشکردن
-فەرمانبەری حكومی نەبێت.
-بە لایەنی کەم هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بێت لە بوارەکەیدا.
-زمانی کوردی و ئینگلیزی بزانێت (چونكه‌ خوێندن به‌ زمانی ئینگلیزییه‌).
-ڕاژەی خزمەتی لە بواری پسپۆرییەکەی بەهەند وەردەگیرێت.

تکایە لە ڕێگەی ئەم لینکەوە فۆڕمی پێشکەشکردن پڕ بکەنەوە:

Thank you very much for your interest.
Applications for job vacancies are no longer available due to exceeding the announced deadline