یاسا و ڕێساکان


سیاسەتی جۆرایەتی و دڵنیایی

هەردوو توخمی چاکگەری و دڵنەوایی ئەو دوو توخمەن کە بەراین لەکارەکانماندا بە هیچ شێوەیەک سلی تێداناکەین، ئێمە لەو چەند ساڵەی کاری پڕۆسەی پەروەردە دەکەین و خزمەتگوزاری لەو بوارەدا پێشکەشدەکەین بەبەردەوامی هەوڵی چاکگەری زیاتر و دڵنەوایی زۆرتر لە کارەکانمان دەدەین بەردەوامدەبین لە بەرەنگاربوونی هەموو ئەو کۆسپ و تەگەرانەی کە دێتە بەردەممان، بۆ ئەوەی بتوانین هەموو خواستەکانی خاوەن بەرژەوەندەکان ڕایی بکەین بە باشترین شێوە.

گرنگترین كاری جۆرایەتی و دڵنیایی لەلای ئێمە: پكشنین و چاودێری بەردەوامە بۆ گشت كارەكان و لەگەڵ بەدواداچوون لە چۆنیەتی ڕەوكردنی ئاماژەكانی ئەدای هەر یەك لە كارمەندانی ناوەندە فێركارییەكان و زانینی مەودای ڕەزامەندی خاوەن بەرژەوەندەكان لەو خزمەتگوزاریانەی كە پێشكەشیان دەكەین لەگەڵ بەدیهێنانی دڵنیایی و ئاشتی لە هەموو هەوڵەكانمان.

دید:
بە تێگەیشتنێکی نوێوە پەرە بە پێشوەبردن و گەشە بە توانا مرۆییەکانی نەوەی ئاییندە دەدەین، بە گونجاوترین زانست و زانیاری سەردەم و بە سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی سەردەم و ڕەخساندنی ژینگەیەکی فێرکاری بۆ بەدەستهێنانی کارامەی پیشەیی بۆ ئەو سێکتەرانەی کە بازاڕی کار لە خۆی دەگرێت کە پێویستیەتی لە هەرێم و لە دەرەوەی هەرێم لە ڕێگای نوێترین زانست و پڕاکتیزەکردنیان.

پەیام:
منداڵانی ئەمڕۆ نەوەی دواڕۆژن، موڵکی وەڵات و گەل و کۆمەڵگەن، بە چاکترین ڕەوشت و ڕەفتاری کەسەکی پەروەردەیان دەکەین، لە بواری مافی مرۆڤ و دیموکراسی و لەخۆبوردەیی و ڕێز لە ڕای بەرامبەر و چەسپاندنی کەسایەتی خۆی لەناو کۆمەڵگە و ژینگەی دەوروبەردا، و ڕاهێنانیان لەسەر چۆنیەتی خۆ بەرەو پێشبردن و پشتبەستن بە خودی خۆی بەمەبەستی بەتوانستکردنی لایەنی هۆش و چالاکی و ڕەفتاری پیشەیی.

بەها و ئاراستەكان:
ئەوەی شایەنی باسە كاركردن لە بواری پەروەردە و فێركاری لە بەركەوتەدا بە یەكێك لە شكۆمەندترین و بەرزترین پیشە دادەنرێت كە لەلایەن مڕۆڤ دانیپێدراوە، ئەمەش بە ھۆی نەوازەیی و جیایی ئامانج و شێوە و بەرنامە و ویستە جیاكانیەتی.بۆیە ھەر ناوەندێك لە ناوەندەكانی خوێندن پێویستە سیاسەتی كاركردنی خۆی ھەبێت، دیارە کۆمپانیای گەشەش بەدەر نیە سیاسەتێكی تایبەتی خۆی ھەیە بۆ ڕاھی كردنی كارەكانی كە ئەمانەن:-
ئێمە لە کۆمپانیای گەشە بەو ئاراستانە كاردەكەین، باوەڕمان ھەیە كە پرۆسەی فێركاری پرۆسەیەكە دەبێت، داھێنانی تیادا بەھێز بكرێت و بیركردنەوەی سەربەست و دۆزینەوە و تاقیكردنەوە وەكو پرۆسە بەردەوامی ھەیە لەگەل ھەبوونی ژیان.
ئەوانە ھەمووی و لە بیرنەكردنی گرنگیدان بە بەھا ڕەوشتە دورستەكانی كۆمەلگە كاری ویستی فێرگەكەمانە.
بوونی سیاسەتی جیاوی تایبەتیمان لە ئیدارەدانی فێرخوازان بە شێوەیەكی ڕێزگرتن و یارمەتیدانیان بە بژاردەیەكی روون و گونجاو لەگەل ھەموو لایەنەكانی ژیانیان لە فێرگە دا.
ئەو سیاسەتەی ئێمە لەخۆمانگرتوە وامانلێدەكات یارمەتی فێرخوازان بدەین بۆ ئەوەی ببنە كەسانی بیرمەند و سەربەست و بەرپرس.
ڕەخساندنی ژینگەیەك بۆ بە تواناكردنی فێرخوازان لە بەدەستھێنانی ھەلی فێربوونی زیاتر