Home Page-ku


بەشەکان

تەکنەلۆجیای نەوت

هەرێمی کوردستان بە یەکێكە لە ناوچە دەوڵەمەندەکانی بواری نەوت دادەندرێت بۆ ئەم مەبەستەش چەندین کۆمپانیای ناوەخۆیی و نێودەوڵەتی کار دەکەن لەو بوارە وە بەردەوام بە دوای کەسانی شارەزا و خاوەن بڕوانامە دەگەڕێن بۆ ئەوەی سوود لە تواناکانیان ببینن. پرۆگرامی دیبلۆمی پێنج ساڵه‌ی به‌شی نه‌وت له‌ په‌یمانگه‌ی گه‌شه‌ ئاماده‌كراوه‌ بۆ پێگه‌یاندنی و به‌رهه‌مهێنانی ته‌كنیككاری لێهاتوو له‌ بواری نه‌وت به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌، هه‌روه‌ها وا له‌ قوتابیان ده‌كات كه‌ به‌ باشترین شێوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان بكەن.

زانستی کۆمپیوتەر

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌كنه‌لۆجیا یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كی كێشه‌كانه‌ وه بزوێنه‌ری جموجۆلی بازرگانی و ئابووریه‌ بۆ داهاتوو. له‌ بنچینه‌دا بۆ هه‌رشیكارێكی ته‌كنه‌لۆجی پێویستی به‌ كردارێكی جێبه‌جێكاری زانسته‌كاتی كۆمپیوته‌ره‌. قوتابیان به‌ وه‌رگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌كانی ئه‌م به‌شه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی، بڕوانامه‌ی دبلۆمایان پێده‌به‌خشرێت له‌ بواری زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر. .

کارگێڕی کار و ژمێریاری

به‌شی کارگێڕی کار و ژمێریاری له‌ په‌یمانگه‌ی گەشە ژینگه‌یه‌كی نایاب ده‌ره‌خسێنێت بۆ قوتابیان بۆ خوێندنی بابه‌ته‌ سه‌ره‌كی و لاوه‌كیه‌كانی کارگێری کار و ژمێریاری و جێبه‌جێكردنیان. به‌شی کارگێری کار و ژمێریاری بروانامه‌ی دبلۆما ده‌به‌خشێته‌ قوتابیان دوای ته‌واوكردنی هه‌ر پێنج ساڵی خوێندن به‌ سه‌ركه‌وتوویی. .

بەهاکانمان

ئەرک

ئەوەی شایەنی باسە كاركردن لە بواری پەروەردە و فێركاری لە بەركەوتەدا بە یەكێك لە شكۆمەندترین و بەرزترین پیشە دادەنرێت كە لەلایەن مڕۆڤ دانیپێدراوە، ئەمەش بە ھۆی نەوازەیی و جیایی ئامانج و شێوە و بەرنامە و ویستە جیاكانیەتی.بۆیە ھەر ناوەندێك لە ناوەندەكانی خوێندن پێویستە سیاسەتی كاركردنی خۆی ھەبێت، دیارە کۆمپانیای گەشەش بەدەر نیە سیاسەتێكی تایبەتی خۆی ھەیە بۆ ڕاھی كردنی كارەكانی كە ئەمانەن:-
ئێمە لە کۆمپانیای گەشە بەو ئاراستانە كاردەكەین، باوەڕمان ھەیە كە پرۆسەی فێركاری پرۆسەیەكە دەبێت، داھێنانی تیادا بەھێز بكرێت و بیركردنەوەی سەربەست و دۆزینەوە و تاقیكردنەوە وەكو پرۆسە بەردەوامی ھەیە لەگەل ھەبوونی ژیان.
ئەوانە ھەمووی و لە بیرنەكردنی گرنگیدان بە بەھا ڕەوشتە دورستەكانی كۆمەلگە كاری ویستی فێرگەكەمانە.

تێڕوانین

بە تێگەیشتنێکی نوێوە پەرە بە پێشوەبردن و گەشە بە توانا مرۆییەکانی نەوەی ئاییندە دەدەین، بە گونجاوترین زانست و زانیاری سەردەم و بە سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی سەردەم و ڕەخساندنی ژینگەیەکی فێرکاری بۆ بەدەستهێنانی کارامەی پیشەیی بۆ ئەو سێکتەرانەی کە بازاڕی کار لە خۆی دەگرێت کە پێویستیەتی لە هەرێم و لە دەرەوەی هەرێم لە ڕێگای نوێترین زانست و پڕاکتیزەکردنیان.منداڵانی ئەمڕۆ نەوەی دواڕۆژن، موڵکی وەڵات و گەل و کۆمەڵگەن، بە چاکترین ڕەوشت و ڕەفتاری کەسەکی پەروەردەیان دەکەین، لە بواری مافی مرۆڤ و دیموکراسی و لەخۆبوردەیی و ڕێز لە ڕای بەرامبەر و چەسپاندنی کەسایەتی خۆی لەناو کۆمەڵگە و ژینگەی دەوروبەردا، و ڕاهێنانیان لەسەر چۆنیەتی خۆ بەرەو پێشبردن و پشتبەستن بە خودی خۆی بەمەبەستی بەتوانستکردنی لایەنی هۆش و چالاکی و ڕەفتاری پیشەیی.

Feasibility