کۆمپیوتەر


كورته‌ باسێك

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌كنه‌لۆجیا یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كی كێشه‌كانه‌ وه بزوێنه‌ری جموجۆلی بازرگانی و ئابووریه‌ بۆ داهاتوو. له‌ بنچینه‌دا بۆ هه‌رشیكارێكی ته‌كنه‌لۆجی پێویستی به‌ كردارێكی جێبه‌جێكاری زانسته‌كاتی كۆمپیوته‌ره‌. قوتابیان به‌ وه‌رگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌كانی ئه‌م به‌شه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی، بڕوانامه‌ی دبلۆمایان پێده‌به‌خشرێت له‌ بواری زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر.

له‌ قۆناغه‌كانی چواره‌م و پێنجه‌م به‌رنامه‌كانی ئه‌م به‌شه‌ قولترده‌بێته‌وه‌ بۆ پسپۆری كه‌ قوتابیان ده‌توانن به‌ خواستی خۆیان یه‌كێك له‌م سێ به‌شه‌ پسپۆڕیه‌ هه‌ڵبژێرن ( نیتوۆرك، ویب، پڕۆگرامینگ).

مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی‌ زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر بریتیه‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردنی توانای باشی په‌روه‌رده‌یی، دلنیایی باشتر فێركردنی قوتابیان به‌ هۆی دابینكردنی ئاسانكاریه‌كه‌كانی فێربوون له‌ به‌شی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر.

ئەرک

په‌یامی به‌شی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر برێتیه‌ له‌ به‌خشینی هه‌لێكی گونجاو به‌ قوتابیان بۆ گه‌شه‌پێكردنی توانایان له‌ هه‌ردوو بواری سوفتوه‌ر و هاردوه‌ری كۆمپیوته‌ر. به‌شی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر به‌ پشت به‌ستن به‌ مه‌رجه‌كانی بواری خویندن له‌ ئاستی باڵا بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌یامی به‌ش و سه‌ركه‌وتنی قوتابیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار گونجاو له‌ ئێستادا.

تێڕوانین

تێڕوانینی بیشی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر بریتیه‌ له‌ بنیاتنانی كه‌سایه‌تی قوتابی له‌ زۆر مه‌ودای جیاوازدا كه‌ ببێته‌ ده‌چوویه‌كی جیاوازی ئه‌م به‌شه‌ له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا كه‌ زانست و توانایه‌كی پیشه‌گه‌ری زۆر باشی هه‌بێت كه‌ سه‌ركه‌وتووبێت له‌ كاری داهاتووه‌ وه‌ ته‌كنیككاری ئایتی بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان.

ده‌رئه‌نجامه‌كانی فێربوون

دوای ته‌واوكردنی ئه‌و پڕۆگرامه‌، قوتابیان پێویسته‌ توانای ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یان ده‌بێت:

 

-تیگه‌یه‌شتنی سه‌ره‌تایی له‌ به‌شكانی سوتوه‌ر و هاردوه‌ری كۆمپیوته‌ر.

-كارامه‌یی سه‌ره‌تایی له‌ پرۆگرامینگ و لێهاتوویی مه‌نتیق.

-به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای وێب.

-به‌كارهێنانی زۆر باشی ئۆفیس و داتابه‌یس و به‌رنامه‌كانی بواری پڕۆژه‌ی به‌ڕێوه‌بردن.

زمانی خوێندن

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زمانی خوێندن له‌ به‌شی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر زمانی ئینگلیزیه‌.

ماوه‌ی خوێندن

ماوه‌ی خوێندن له‌ به‌شی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر پێنج ساڵه‌ به‌ ده‌وامی ته‌واو و ساڵی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلول تا ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یران ده‌خایه‌نێ.

به‌رنامه‌ ئاسانكاریه‌كان

-تاقیگه‌ی كۆمپیوته‌ر

-ئه‌و به‌رنامه‌ كۆمپیوته‌ریانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی به به‌شی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ره‌وه‌ هه‌یه‌. ‌

ڕێنماییەکانی وەرگرتن 

1-فۆرمى پێشكه‌شكردن له‌لایه‌ن قوتابیه‌وه‌ دواى پڕكردنه‌وه‌.

2-كۆپیه‌كى ره‌نگى له‌ ناسنامه‌ى بارى شارستانى (نفوس) یاخود کارتی نیشتیمانی له‌گه‌ل كارتى زانیارى

3-كۆپیه‌كى ره‌نگى ره‌گه‌زنامه‌ى عێڕاقى.

4-وێنه‌ى كه‌سى (6) دانه‌ كه‌ پشتى وێنه‌كه‌ سپى بێت ، به‌ قه‌باره‌ى (3 × 4)

5-به‌ڵگه‌نامه‌ى ده‌رچوون له‌ قوتابخانە كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ پشت راست كرابێته‌وه‌.

خوێندکارە دەرچووەکان