به‌شی کارگێری کار و ژمێریاری


كورته‌ باسێك

به‌شی کارگێڕی کار و ژمێریاری له‌ په‌یمانگه‌ی گەشە ژینگه‌یه‌كی نایاب ده‌ره‌خسێنێت بۆ قوتابیان بۆ خوێندنی بابه‌ته‌ سه‌ره‌كی و لاوه‌كیه‌كانی کارگێری کار و ژمێریاری و جێبه‌جێكردنیان. به‌شی کارگێری کار و ژمێریاری بروانامه‌ی دبلۆما ده‌به‌خشێته‌ قوتابیان دوای ته‌واوكردنی هه‌ر پێنج ساڵی خوێندن به‌ سه‌ركه‌وتوویی.

ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م به‌شه‌ بریتیه‌ له‌ ئاماده‌كردنی قوتابیان بۆ كاری ژمیریاری داهاتوو له‌ بازاڕدا یاخود هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ژمێریاریه‌وه‌ هه‌یه‌. كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌مووئه‌و  بابه‌ته‌ فێركاری و بابه‌ته‌ ئابووری و ژمێریاریانه‌‌ له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ توانای قوتابی به‌رزده‌كاته‌وه‌.

ئەرک

په‌یامی به‌شی کارگێری کار و ژمێریاری بریتیه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی به‌ش بۆ ته‌واوی قوتابیان كه‌ ئاماده‌یان ده‌كان بۆ وه‌رگرتنیان له‌ هه‌لی كاری داهاتوو و به‌ خشینی دهر‌فه‌تی ته‌واو به‌ قوتابیان بۆ گه‌یشتایان به‌ ئامانجه‌كانیان. په‌یامی به‌شی ژمێریاری گه‌یاندنی به‌رنامه‌یه‌كی چروپری ژمێریاره‌ به‌ قوتابیان له‌ ڕێگای هۆڵه‌كانی خوێندن، كارامه‌یی و لێهاتوویی، و كارامه‌یی په‌روه‌رده‌یی.

تێڕوانین

ئاماده‌كردنی قوتابیان به‌ باشترین شێواز به‌ زانیاری گشتگیر له‌ به‌كارهێنانی چه‌مك، تیۆری و كرداری جێبه‌جێكردن له‌ بواری زانیاریه‌ داراییه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ شیكارێكی ئابووری سه‌ركه‌وتوو.

ده‌رئه‌نجامه‌كانی فێربوون

1-تێگه‌یشتنی ته‌واو له‌ سیسته‌می زانیاری ژمێریاری، هه‌نگاوه‌كانی خولی ژمێریاری.

2-جێبه‌جێكردنی زانیاری كرداری ژمێریاری و بنه‌ماكانی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی بۆ ڕه‌وشه‌ ئابووریه‌كان و بریاردان له‌سه‌ریان.

3-گفتووگۆی چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی یاسا ژمێریاریه‌كان، چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی دۆخه‌ ئابووریه‌كان.

4-تێگه‌یشتنی بنچینه‌یی ۆ زانیاری ئابووری كه‌ په‌یوه‌ست بێ به‌ ئابووری خود، به‌ بازاركردن، مه‌ترسی به‌ڕێوه‌بردن، به‌رپرسیاره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی.

5-ناساندن و جێبه‌جێكردنی بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ووته‌‌ی گشتی، ووته‌ی ره‌خنه‌گرانه‌، شیكاری گوێگرتن وه‌ كاریگه‌ری ته‌كنیكی گه‌یاندن.

6-پیشاندانی سیسته‌می زانیاری و كۆمپیوته‌ر، ته‌كنیكی كارامه‌یی و لێهاتوویی، تێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی له‌ به‌رنامه‌ كۆمپیوته‌ریه‌ جێبه‌جێكاریه‌كان.

ماوه‌ی خوێندن & به‌رنامه‌ ئاسانكاریه‌كان

ماوه‌ی خوێندن له‌ به‌شی کارگێری کار و ژمێریاری پێنج ساڵه‌ به‌ ده‌وامی ته‌واو و ساڵی خوێندن، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلول تا ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یران ده‌خایه‌نێ.

-تاقیگه‌ی كۆمپیوته‌ر

-ئه‌و به‌رنامه‌ كۆمپیوته‌ریانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی به به‌شی کارگێری کار و ژمێریاریەوە هه‌یه‌.

خوێندکارە دەرچووەکان