تەکنەلۆژیا یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەرەوپێشچوونی کاروبارەکان لە ڕێگای پسپۆڕی زانستی کۆمپیوتەرەوە، قوتابیان لەم بەشە دەخوێنن بۆ ئەوەی بتوانن مامەڵە لەگەڵ دنیای هاوچەرخی دیجیتاڵ بکەن.
بەو پێیەی سۆفتوێر (software)هەموو لایەنەکانی کار لە بەرهەمهێنانەوە تا بەبازاڕکردن دەگرێتەوە، خواست لەسەر پیشەی پەرەپێدان و شارەزابوونی زۆرە. پرۆگرامی دیپلۆمی پێنج ساڵەی زانستی کۆمپیوتەر لە پەیمانگەی گەشە لەسەر بنەمایەکی تەکنیکی بنیات نراوە کە وا لە قوتابیان دەکات لە کۆمەڵێک ڕوانگەوە بە بوارەکەدا بگەڕێن و پسپۆری پەیدا بکەن.
دەرچووانی بەشەکەمان پیشەی سەرکەوتوو لە بوارەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری بەدەست دەهێنن و یارمەتیدەر دەبن لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کار، بە دەستنیشانکردن و ئاراستەکردنی بەرنامە جۆراوجۆرەکانی کۆمپیوتەر.
لە ساڵانی چوارەم و پێنجەمی خوێندندا، پرۆگرامی پەروەردەیی زیاتر تایبەتمەند دەبێت و قوتابیان دەتوانن بواری پسپۆڕیی خۆیان هەڵبژێرن لە یەکێک لە کۆرسە بەردەستەکانی: تۆڕ (Network)، بەرنامەسازی (Programming)، یان گەشەپێدانی وێب (Web Development).

دید

بەشی زانستی کۆمپیوتەری پەیمانگەی گەشە ببێتە پێشەنگ لە هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی تەکنیکاری IT لێهاتوو وە ئامادەکردنیان بۆ بەدەستهێنانی هەلی کاری پیشەیی لە بواری کۆمپیوتەردا.

پەیام

دابینکردنی خوێندن بە کوالیتی بەرز بۆ قوتابیانمان بە دانانی پێوەری بەرزی ئەکادیمی بۆ بەرهەمهێنانی دەرچووانی سەرکەوتوو و شارەزا لە زانستی کۆمپیوتەردا، کە توانای بەکارهێنانی زانیارییەکان و پێشخستنی کۆمەڵگەیان هەبێت لەم سەردەمە دیجیتاڵییەدا.

دەرەنجامەکانی فێربوون

  • قوتابیان شارەزاییەکی باش لە هاردوێر (hardware) و سۆفتوێر (software) پەیدا دەکەن.
  • قوتابیان ئاستێکی لێهاتوو لە بەرنامەسازی و کارامەییەکانی لۆژیک بەدەست دەهێنن.
  • دەرچووانی بەش دەتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر لە تیمەکاندا کار بکەن و توانای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای وێب (web technologies)، سپرێدشیت ,(spreadsheets) داتابەیس (databases) و سۆفتوێری بەڕێوەبردنی پڕۆژەیان هەبێت.
  • دەرچووان کارامەیی زانستی کۆمپیوتەر لە پیشەکەیاندا بەکاردەهێنن.